لە گوندێکی کوردنشین لە ڕۆژهەڵاتدا، خەدیجەی ٧٨ ساڵە بە دڵسۆزییەوە نەک تەنها ئاگای لە مێردە نەخۆشەکەیەتی، بەڵکو ئاگای لە حاجی لەقلەقێکی برینداریشەتی، بەو هیوایەی یارمەتی بدات بەردەوام بێت لە کۆچەکەی. لە هەمان کاتدا هەوڵ دەدات کچەکەی لە کۆچکردن بۆ بەریتانیا پەشیمان بکاتەوە.
«ئاوازی باڵەکان» چیرۆکی ڕۆیشتن و ماڵئاواییەکان دەگێڕێتەوە. لەگەڵ کارەکتەرێکی سەرەکی کە سووربوون و دڵسۆزییەکەی یەکسەر دڵی بینەر دەباتەوە و لەگەڵ خاڵە چاوەڕواننەکراوەکانی چیرۆکەکە، هێمن خالیدی گێڕانەوەیەکی شیعرانە، چەند توێژەیی، گەشبینانە و گاڵتەئامێز لەبارەی کۆچکردن دروست دەکات.